نووسینگه‌ی سه‌ركرده‌ی ره‌وتی سه‌در، موقته‌دا سه‌در به پێچه‌وانه‌ی مه‌رجی باڵای شیعه له عێراق، عه‌لی سیستانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ی وه‌ك یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان راگه‌یاند.
پێشتر نووسینگه‌ی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌ی عێراق، عه‌لی سیستانی رایگه‌یاندبوو كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ته‌واوكه‌ری مانگی ره‌مه‌زانه و سبه‌ی دووشه‌ممه‌ی وه‌ك یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان دیاری كرد.
له‌وباره‌وه نووسینگه‌ی سه‌ركرده‌ی ره‌وتی سه‌در، موقته‌دا سه‌در راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاویكرده‌وه و تیایدا هاتووه: "ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه وه‌ك یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان راده‌گه‌یه‌نیین".
هاوكات نووسینگه‌ی مه‌رجه‌عی ئاینی، محه‌مه‌د خاڵسی-ش له راگه‌یه‌ندراوێكدا، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ی وه‌ك یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان رایگه‌یاندووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌یشداوه كه پشت به‌ستن به‌وه‌ی ئێواره‌ی شه‌ممه مانگی شه‌وال بینراوه، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانه.
بۆ ئه‌مساڵ جه‌ژنی ره‌مه‌زان، شیعه‌كانی له عێراق به‌سه‌ر دوو به‌ره‌دا دابه‌شكردووه، به‌وه‌ی به‌شێكیان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌یان وه‌ك یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان دیاریكردووه و به‌شێكیان سبه‌ی دووشه‌ممه وه‌ك یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان-یان راگه‌یاندووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.