ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانه و جیاواز له ساڵانی پێشوو، به‌ھۆی رێگه‌گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و راگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی ھاتوچۆ، رێوڕه‌سمی جه‌ژن وه‌ك ساڵانی پێشوو به‌ڕێوه‌ناچێت كه دیارترینیان نوێژی جه‌ژنه.
ھه‌رچه‌نده به‌پێی بڕیاره‌كانی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان بڕیار وابوو نوێژی جه‌ژن ئه‌نجام نه‌درێت" به‌ڵام له به‌شێك له گه‌ڕه‌كه‌كان خه‌ڵك له ده‌ره‌وه‌ی مزگه‌وتیش نوێژی جه‌ژنی كردووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی ته‌واوی ھاتوچۆ راگه‌یاندراوه و ھێزه ئه‌منییه‌كان له شه‌قامه‌كان بڵاوه‌یان پێكراوه.
له وڵاتانی موسڵمان، ساڵانه له جه‌ژنی ره‌مه‌زاندا، خه‌ڵك گه‌ردن ئازایی له‌یه‌كتر ده‌كه‌ن و سه‌ردانی یه‌كتر ده‌كه‌ن، له ھه‌رێمی كوردستانیش په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییان له رۆژانی جه‌ژندا تایبه‌ته و خزم و دراوسێ و ھاووڵاتییان سه‌ردانی یه‌كتر ده‌كه‌ن و شیرینی به‌سه‌ر میواناندا ده‌به‌خشرێته‌وه، به‌ڵام تا ئێستا به‌ھۆی راگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی ھاتوچۆیه‌وه، جموجۆڵی ھاووڵاتییان له‌نێو گه‌ڕه‌كه‌كانی شاردا كه‌متر ده‌بینرێت.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه تا ئێستا له ھه‌رێمی كوردستان ژماره‌ی تووشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا گه‌یشتووه‌ته ٤٧٦ كه‌س و چوار حاڵه‌تی مردن له سلێمانی و یه‌ك حاڵه‌تیش له ھه‌ولێر ھه‌بووه و، ئێواره‌ی دوێنێش، وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان ھۆشدارییدا له‌وه‌ی شه‌پۆلی دووه‌می ڤایرۆسی كۆرۆنا بێ سه‌رچاوه‌یه و داوای له ھاووڵاتییان كرد پابه‌ندی رێنماییه‌كانی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان بن.
رۆژی ١٣ی شوباتی ٢٠٢٠، به مه‌به‌ستی رێگه‌گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان قه‌ده‌غه‌ی ھاتوچۆی بۆ ماوه‌ی ٧٢ كاتژمێر راگه‌یاند و دوای ئه‌وه‌ش چه‌ند جارێكی دیكه بڕیاره‌كه درێژكراوه‌ته‌وه و ھه‌ر دوێنێش وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه به‌ھۆی باری ئابووری ھاووڵاتییانه‌وه، دوای جه‌ژن بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی ھاتوچۆ درێژناكه‌نه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.