عه‌لی عه‌لاوی،وه‌زیری دارایی عێراق له‌باره‌ی ده‌نگۆی ئه‌وه‌ی عێراق داوای 3 ملیار دۆلار قه‌رزی له سعوودیه كردووه بۆ رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت گوتی: عێراق داوای قه‌رزی له‌سعوودیه نه‌كردووه و ته‌نها باسمان له قه‌باره‌ی ئه‌و پرۆژانه كردووه كه سعوودیه ده‌توانێ له‌عێراق ئه‌نجامی بدات.
هه‌روه‌ها گوتی: داوا له گه‌لی عێراق و به‌تایبه‌تی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه ده‌كه‌ین كه مووچه‌كانیان زۆره ، ئه‌و قوربانییه له‌پێناو هاوسه‌نگی و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق قبووڵ بكه‌ن.
شایانی باسه وا بڕیاره حكومه‌تی عێراق مانگی داهاتوو سیسته‌می پاشه‌كه‌وتی مووچه جێبه‌جێ ده‌كات .
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
ژێده‌ر / شه‌رقولئه‌وسه‌ت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.