له گه‌ڕه‌كی عه‌سكه‌ریی شاری كه‌ركووك، ته‌رمی پۆلیسێك به سه‌ربڕدراوی له نێو ئۆتۆمبیلێكی جۆری پیك ئابدا دۆزرایه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان كه‌سه‌كه، كارمه‌ندی پۆلیسی ١٠٤ه‌و له ئێستادا لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌ستی پێكردووه.
بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر ته‌رمه‌كه ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ریی كراوه. كوژراوه‌كه ناوی به‌هجه‌ت محه‌ممه‌ده و كارمه‌ندی پۆلیسی فریاكه‌وتنی كه‌ركووك بووه، تائێستا دیار نییه ناوبراو له‌كاتی رووداوه‌كه‌دا له ئه‌ركدا بووه یان نا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.