بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی ٥،٢ پله به‌پێوه‌ری رێخته‌ر، پارێزگای كۆھگیلوویه و بۆیه‌ر ئه‌حمه‌د باشووری رۆژئاوای ئێرانی ھه‌ژاند.
سه‌نته‌ری چاودێری بوومه‌له‌رزه‌زانی له زانكۆی تاران رایگه‌یاندووه كه بوومه‌له‌رزه‌كه به كاتی ناوخۆ له كاتژمێر ١٣:٤١ به گوڕی ٥،٢ پله له قه‌زای دوغونبدان سه‌ربه كۆھگیلوویه و بۆیه‌ر ئه‌حمه‌د روویداوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌یشداوه كه بوومه‌له‌رزه‌كه له قوڵایی ١٠ كیلۆمه‌تر له‌ژێر زه‌وی روویداوه.
تا ئێستا كاربه‌ده‌ستانی ئێران ھیچ روونكردنه‌وه و زانیارییه‌كیان بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه له‌وه‌ی ئایه بوومه‌له‌رزه‌كه ھیچ زیانێكی گیانی و مادده‌ی لێكه‌وتووه‌ته‌وه یان نا.
بوومه‌له‌رزه‌یه‌ک به گوڕی 5،2 پله باشووری رۆژئاوای ئێرانی هه‌ژاند
له قوڵایی 10 كیلۆمه‌تر له‌ژێر زه‌وی روویداوه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.