سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاند كه كه‌سانی نه‌ناسراو ئاگریان له باره‌گای عسائیبی ئه‌هلی حه‌ق له شاری میسان به‌رداوه.
له‌وباره‌وه ملازم ناسر عه‌بدلی، ئه‌فسه‌ر له فه‌رمانده‌یی پۆلیسی میسان، له لێدوانیكدا گوتی: گومان ده‌كرێت ژماره‌یه‌ك كه‌سی نه‌ناسراو ئاگریان له باره‌گای ئه‌عسائیبی ئه‌هلی حه‌ق له شاری میسان به‌ردابێت.
ئه‌و ئه‌فسه‌ره ئاماژه‌ی به‌وه‌یشدا كه له كاتی رووداوه‌كه، هیچ ئه‌ندامێكی ئه‌عسائیبی ئه‌هلی حه‌ق له نێو باره‌گاكه‌دا نه‌بوون.
لای خۆیه‌وه ئه‌عسائیبی ئه‌هلی حه‌ق رایگه‌یاند ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاگریان له باره‌گاكه‌ی له شاری میسان به‌رداوه، كه‌سانێكن به‌كرێگیراوی ئه‌مریكان.
له‌وباره‌وه گوته‌بێژی ئه‌عسائیبی ئه‌هلی حه‌ق ، جه‌واد تڵیباوی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه"كه‌سانی به‌ركرێگیراوی ئه‌مریكا، ئاگریان له باره‌گاكه‌مان له شاری میسان به‌رداوه".
راشیگه‌یاندووه كه ئه‌و سووتاندنی باره‌گاكه‌یان له شاری میسان ئیدانه ده‌كه‌ن و داواشی له هێزه ئه‌منییه‌كان كردووه كه هه‌وڵه‌كانیان ئه‌نجامده‌رانی رووداوه‌كه ده‌ستگیر بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.