فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا: ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌هۆی پێشێلكردنی بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆوه له به‌غدا ده‌ستگیركراون، گه‌یشتووه‌ته ٤٩ هه‌زار كه‌س.
فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه هێزه ئه‌منییه‌كان له ١٧ی ئاداره‌وه تا ٢٣ی ئه‌م مانگه، ٤٩ هه‌زار كه‌سیان ده‌ستگیركردووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه بڕیار قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆیان پێشێلكردووه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه "له‌و ماوه‌یه‌دا، ده‌ست به‌سه‌ر سی هه‌زار و ٥٨٠ ماتۆرسكیلدا گیراوه، هه‌روه‌ها ژماره‌ی سزاكان گه‌یشتووه‌ته ١٢٤هه‌زار و ٩٩٨ سزا.
له چوارچێوه‌ی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه‌كان بۆ رێگرتن له بڵابوونه‌وه‌ی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا، قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ له رۆژانی جه‌ژنی ره‌مه‌زاندا له‌سه‌رتاسه‌ری عێراق راگه‌یه‌ندراوه.
تا ئێستا له عێراق، چوار هه‌زار و ٢٧٢ كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون كه ١٥٢یان گیانیان له‌ده‌ستداوه و دوو هه‌زار و ٥٨٥ی دیكه‌شیان چاكبوونه‌وه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.