ئه‌و تیمساحه‌ی كه زۆربه‌ی خه‌ڵكی پێی وایه كه هی هیتله‌ری سه‌ركرده‌ی نازییه‌كانه،جارێكی دیكه له باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی مۆسكۆ ده‌ركه‌وته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رپه‌رشتیارانی باخچه‌كه ده‌ڵێن: تیسماحه‌كه كه رۆژی هه‌ینی ده‌ركه‌وته‌وه، به ساترن ناسراوه‌و ته‌مه‌نی 84 ساڵه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێن: ساترن له ئه‌مریكا له‌دایك بووه‌و پێشتر ره‌وانه‌ی باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی به‌رلین له ئه‌ڵمانیا كراوه و دواتر كاتێك باخچه‌كه له ساڵی 1943بۆردۆمان كراوه، رایكردووه.
ده‌شڵێن: تا ئه‌و كاته‌ی سه‌ربازه بریتانییه‌كان تیمساحه‌كه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه‌و راده‌ستی سۆڤییه‌تیان كردووه ،شوێنی تیمساحه‌كه تا ساڵی 1946 نادیار بووه.
هه‌روه‌ها سه‌رپه‌رشتیارانی باخچه‌كه ئاماژه‌یان بۆ ئه‌مه‌ش كردووه كه تیمساحه‌كه له‌نێو كۆمه‌ڵه گیاندارێكی هیتله‌ر له‌دایك بووه،نه‌ك له باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی به‌رلین.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.