وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند کە لە پارێزگای هەولێر حەفت حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراون.
ئەمەی خوارەوە راگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستییە لەمبارەیەوە:-
دەرەنجامی نوێ ...
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، حەفت تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکران، سێ ئافرەت تەمەن ٦٩ و ٥٩ و ٥٧ ساڵ، دوو پیاو تەمەن ٦٩ و ٢٩ ساڵ، دوو منداڵ تەمەن ٩ و ٥ ساڵان، سێ تووشبوو بەرکەوتە و خانەوادەی تووشبووەکەی دوێنێی شاری هەولێرە، چوار تووشبووەکەی تر نیشانەی نەخۆشیان ھەیە، دانیشتووی ناحیەی عەنکاوە و گەڕەکەکانی سەفین و گوڵانن لە شاری هەولێر.
وەزارەتی تەندروستی
٢٤ ئایار ٢٠٢٠
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.