Erbil 38°C شەممە 12 تشرینی یەکەم 01:27

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی کۆمەڵێک کەلوپەل و پێداویستی سەربازیی بۆ پێشمەرگە دابین دەکات

بریتین لە ٢٣ پالێت جلوبه‌رگی سه‌ربازی و پێداویستی تەلبەندکردنی سەنگەرەکان
کوردستان TV
100%

لە راگەیەندراوێکدا هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژ بە داعش لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کردووە کە کۆمەڵێک پێداویستیی دیکەی سەربازیی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە دابین کردووە.

راگەیەندراوەکە لە لاپەڕەی فەرمی هاوپەیمانیی داعش لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی توویتەر و فەیسبووک بڵاوکراوەتەوە و تیایدا ئاماژە بە ئەوە دراوە کە له‌ چوارچێوه‌ی هاوكارییه‌كانی ڕاهێنان و پڕچه‌ككردنی پێشمه‌رگه‌ بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی داعش کۆمەڵێک کەلوپەلی دیکە و پێداویستی سەربازیی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە نێردراوە.

بەپێی راگەیەندراوەکە کەلوپەلەکان بریتین لە ٢٣ پالێت جلوبه‌رگی سه‌ربازی و پێداویستی تەلبەندکردنی سەنگەرەکان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.