بهرێوهبهرى ئاوى ههولێر رایگهیاند" دوای شکانی بۆریی سەرەکیی ئاوی ئیفراز سێ لە هەولێر، ئێستا بۆرییەکە چاککراوەتەوە، بۆیه دڵنیایی دەداتە هاولاتیان لە ئاساییبوونەوەی ئاو.
لهم بارهوه ئارى ئهحمهد بهرێوهبهرى ئاوى ههولێر له لێدوانێكى تایبهتدا بۆ كوردستان تیڤی، رایگهیاند" دواى ئەوەی دوێنێ بۆریی ئاوی ژمارەی 3ی ئیفرازی هەولێر دووچاری شکان و گرفتی لەناکاو بوویەوە، دەستبەجێ بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر، تیمەکانی چاککردنەوەی خۆی راسپارد بە چارەسەر و چاککردنەوەی بۆرییەکە، کە گەیەنەری ئاوی بەشێکە لە گەڕەکەکانی شاری هەولێر".
وتیشى" توانراوە گرفتەکە چارەسەر بکرێت و بۆرییە ستراتیژییەکە چاکبکرێتەوە، دڵنیاییش دراوەتە هاونیشتمانیان هەر لەگەڵ پڕبوونەوەی (خەزانەکان)، دۆخی دابەشکردنی ئاو ئاسایی دەبێتەوە و بهیانى ئاو دەگاتە ئەو گەڕەکانەی لەکاتی شکانی بۆرییەکە بێ ئاو بووبوون".
كارزان كاكل/ كوردستان TV
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.