نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق راگهیێندراوێكی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە کردووە، مستەفا کازمی و ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامداوە، بەپێی راگەیێندراوەکە "ماکرۆن ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پتەوترکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق نیشانداوە".
هاوکات مستەفا کازمی جەختی کردووەتەوە لەوەی کە عێراق دەیەوێ زیاتر پەرە بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ فەرەنسادا بدات، هەردوولا گفتوگۆیان کردووە سەبارەت بە چۆنێتیی پتەوترکردنی رۆڵی عێراق لەسەر ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی.
وەکو لە راگەیێندراوەکەدا خراوەتەڕوو، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا لێکەوتەکانی قەیرانی ئێستا لەگەڵ پاڵپشتیکردنی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ عێراق باسی لێوە کراوە؛ هەروەها تاوتوێی چۆنێتی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناشیان کردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.