وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی سێ رۆژدا و به‌هۆی به‌ركه‌وتنیان له‌گه‌ڵ توشبوان، 40 كارمه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی ره‌سافه توشی كۆرۆنا بوون.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق راگه‌یاند، 40 كارمه‌ند و یاریده‌ده‌ری پزیشك له‌كاتی چاره‌سه‌ركردنی توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنادا، له‌ماوه‌ی 72 كاتژمێری رابردوودا تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، 15 كه‌س له توشبوه‌كان له نه‌خۆشخانه‌ی ئیمام عه‌لی، شه‌ش توشبویان له نه‌خۆشخانه‌ی شێخ زایدن، ئه‌وانی دیكه‌ش له نه‌خۆشخانه‌كانی نه‌عمان، فاتیمه زه‌هخرا، ئیبن نه‌فیس، جومله عه‌سه‌بیه، كه‌نه‌دی، شه‌هید زاری فه‌یاز، شه‌هید سه‌درن.
به‌گوێره‌ی دواین ئاماری ته‌ندروستی عێراق، چوار هه‌زار و 272 توشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوه، له‌نێویاندا 152 مردن هه‌یه، هاوكات دوو هه‌زار و 632 كه‌سیش كه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه بوون چاكبونه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.