وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق، له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له كۆی (6) هه‌زار و (503) پشكنین، (197) حاڵه‌تی دیكه‌ی تووشبوون به كۆرۆنایان ده‌ستنیشانكردووه.
ژماره‌ى تووشبووه‌كان به‌م جۆره‌یه:
به‌غدا (ره‌سافه، كه‌رخ، شاری پزیشكی): 140، به‌سره: 5، سلێمانی: 8، هه‌ولێر: 8، دهۆك: 6، دیاله: 1، كه‌ربه‌لا: 18، دیوانیه: 3، میسان: 1، بابل: 1، زیقار: 4، سه‌لاحه‌دین: 2.
هه‌روه‌ها له ته‌واوی پارێزگاكانی عێراقدا (153) كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه، كه 17یان له سلێمانی و یه‌كێكیان له هه‌ولێر بووه.
به گوێره‌ی ئاماره نوێیه‌كه، 8 كه‌سی دیكه گیانیان له‌ده‌ستداوه، كه 7یان له به‌غدا و یه‌كێكیان له واست بووه.
كۆی گشتی تووشبووان: 4469
كۆی ئه‌وانه‌ی چاكبوونه‌ته‌وه: 2738
ئه‌وانه‌ی له ژێر چاودێریدان: 1571
كۆی گشتی ئه‌وانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه: 160
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.