وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند" سێ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای هەولێر تۆمارکران کە یەکێکیان بەرکەوتەی تووشبووی دیکەیە.
ئەمەی خوارەوە دەقی راگەیەندراوەکەیە:-
دەرەنجامی نوێ ...
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، سێ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکران، ئافرەتێك تەمەن ٣٨ ساڵ و دوو پیاوی تەمەن ٥٠ و ٣٩ ساڵ، ئافرەتەکە خێزانی تووشبووەکەی دوێنێی شاری هەولێر دانیشتووی گەرەکی گوڵانە، دوو تووشبووەکەی دیکە پاسەوانن لە شاری بەغداد گەڕاینەوە، کە یەکێکیان دانیشتووی گەڕەکی فەرمانبەرانە و ئەوەی دیکەیان دانیشتووی توبزاوەن لە سەنتەری ناحیەی رزگاری.
وەزارەتی تەندروستی
٢٤ ئایار ٢٠٢٠
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.