وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد کە ١٠ حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی تۆمار کراون.
ئەمەی خوارەوە دەقی راگەیەندراوەکەیە:-
دەرەنجامی نوێ ...
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، دە تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران، چوار ئافرەرت تەمەن ٦٣ و ٥٧ و ٤٢ و ٣٧ ساڵ، شەش پیاو تەمەن ٦٨و ٦٠ و ٤٧ و ٣٢ و ٢٩ و ٢٦ ساڵ، حەفت لە تووشبووان بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون دوو لە تووشبووان نیشانەیان ھەیە. تووشبوێکیان دانیشتووی ناحیەی حاجی ئاوایە و نۆ تووشبووەکەی تر دانیشتووی ناو شاری سلێمانین.
وەزارەتی تەندروستی
٢٤ ئایار ٢٠٢٠
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.