به بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه، میر حازم ته‌حسین سه‌عید، میری ئێزدییه‌كانی عێراق و جیهان له په‌یامێكدا پیرۆزبایی له موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان كرد.
له په‌یامێكدا میری ئێزدییه‌كان رایده‌گه‌ێنێت ، به بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه، خۆشحاڵ و شادومانم كه پیرۆزبایی خۆم به پاكترین هێماكانی خۆشه‌ویستی و ئاشتی و جوانترین چه‌پكی پیرۆزبایی له هه‌موو موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان بكه‌م.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه هیوادارم هه‌موو ساڵێك ئه‌م جه‌ژنه به خۆشی و شادی بگه‌ڕێته‌وه و جه‌ژن ببێته سه‌ره‌تایه‌كی خێر و به‌ره‌كه‌ت بۆ هه‌مووان.. و په‌ڵه‌ی ره‌شی ئاسمانی وڵاتمان راماڵرێت و هه‌موو ناخۆشییه‌كان كۆتاییان پێبێت و ئه‌م گه‌له بگاته خۆشگوزه‌رانی و ژیانێكی كامه‌ران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.