ژماره‌ی تووشبووان به كۆرۆنا له جیهان پێنج ملیۆن و پێنجسه‌د هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند و ژماره‌ی مردووانیش له سێسه‌د و په‌نجا هه‌زار كه‌س نزیك ده‌بێته‌وه.
به پێی خشته‌ی چاودێری ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌مرۆ دووشه‌ممه تووشبوون به ڤایرۆسه‌كه له‌سه‌ر ئاستی جیهان گه‌یشته پێنج ملیۆن و پێنجسه‌د و دووهه‌زار و پێنجسه‌د و نه‌وه‌د كه‌س و له‌و رێژه‌یه‌ش سێسه‌د و چل و شه‌ش هه‌زار و حه‌وتسه‌د و شه‌ست و یه‌ك كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و دوو ملیۆن و سێسه‌د و دوو هه‌زار و چوارسه‌د و شه‌ست و نۆ كه‌سیش چاكبوونه‌ته‌وه.
ئه‌مه‌ریكا، به‌ڕازیل، رووسیا، ئیسپانیا و بریتانیا زۆرترین حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون و مردنیان به كۆرۆنا له‌سه‌ر ئاستی جیهان تۆمار كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.