وه‌زاره‌تی بازرگانیی ئه‌مریكا، به هۆی پێشێلكارییه‌كانی ماڤی مرۆڤ به‌رامبه‌ر ئویغوره‌كانی هه‌رێمی ئۆتۆنۆمی سینجان ئویغور، نۆ دامه‌زراوه‌ی چینی خسته لیستی سزاكانییه‌وه.وه‌زاره‌تی بازرگانیی ئه‌مریكا، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد: نووسینگه‌ی ئاسایش و پیشه‌سازیی وه‌زاره‌تی بازرگانیی ئه‌مه‌ریكا، په‌یمانگای زانستی پزیشكی دادوه‌ریی وه‌زاره‌تی ئاسایشی گشتیی و هه‌شت كۆمپانیای چینی خراونه‌ته ناو لیستی سزا‌كانه‌وه.
له چوارچێوه‌ی ئه‌و سزایه‌شدا ئه‌و نۆ دامه‌زراوه‌یه رووبه‌ڕووی سنوورداركردنی نوێ ده‌بنه‌وه له ده‌ست گه‌یشتن به ته‌كنه‌لۆژیای ئه‌مریكا.له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا جه‌خت له‌وه‌كراوه‌ته‌وه، له چوارچێوه‌ی ئه‌و سزایانه‌دا یاساكانی كه‌مه‌ربه‌ندی هه‌نارده له كڕینی به‌رهه‌می ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئه‌و دامه‌زراوانه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها هاتووه: ئه‌و نۆ دامه‌زراوەیە پشێلكاریی مافه‌كانی مرۆڤیان به‌رامبه‌ر ئویغوره‌كانی چین، موسڵمانان و كه‌مایه‌تییه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی ئۆتۆنۆمی سینجان ئویغور ئه‌نجامداوه و، خراپ مامه‌ڵه‌یان لەگەڵدا كردوون .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.