Erbil 38°C ھەینی 11 تشرینی یەکەم 23:29

چین: ئامادەین بۆ لێکۆڵینەوە لە دۆزینەوەی هۆکاری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا

سەرکۆنەی بەرپرسانی ئەمریکاشی کرد کە هەوڵدەدەن زانیاریی نادروست لەبارەی كۆرۆناوه‌ بڵاوبکەنەوە
کوردستان TV
100%


وەزیری دەرەوەی چین رایگەیاند، وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ لێکۆڵینەوە لە دۆزینەوەی هۆکاری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هاوئاهەنگی لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بکات.

وانگ یی، وەزیری دەرەوەی چین رایگەیاند، دەبێت لێکۆڵینەوە لە سەرچاوەی ڤایرۆسەکە دوور لە دەستوەردانی سیاسی بێت و بە جۆرێک بێت کە رێز لە سەروەری و یەکسانیی وڵاتان بگرێت و دوور لە تۆمەتبەخشینەوە بێت. 

هەروەها وەزیری دەرەوەی چین جەختی لەوە کردەوە، دەبێت لێکۆڵینەوەکە هەموو ئەو وڵاتانە بگرێتەوە کە لە نزیکەوە پەیوەندییان بە ڤایرۆسەکەوە هەیە. دەبێت کۆی پرۆسەکە کراوە، روون، بابەتیانە و زانستی بێت.

 وەزیری دەرەوەی چین سەرکۆنەی بەرپرسانی ئەمریکاشی کرد کە هەوڵدەدەن زانیاریی نادروست لەبارەی سەرچاوەی ڤایرۆسەکەوە بڵاوبکەنەوە و ناوی چین لەکەدار بکەن. 

ئەو گوتانەی وەزیری دەرەوەی چین لە کاتێکدان کە بەرپرسانی ئەمریکا چین بە سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ناو دەبەن و پەکین بە کەمتەرخەمیکردن لە ئاگادارکردنەوەی جیهان لە مەترسیی راستەقینەی ڤایرۆسەکە تۆمەتبار دەکەن.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.