Erbil 38°C ھەینی 11 تشرینی یەکەم 23:34

ڕۆژانی جەژن چۆن جەستە تەندروست بهێڵینەوە؟

ئەو شلەیە ئامادەبکات کە هەرسکردنی ئاسانە
کوردستان TV
100%

کەم ماڵ هەیە بەیانییەکەی چێشتخانەکەیان قەرەباڵخ نەبێت و سێ یان چوار مەنجەڵیان نەخستبێتە سەر ئاگر،  ئەم کولتورە یەکێکە لەو شتانەی کە کەشی جەژن گەرمو گوڕو جیاوازتر دەردەخات.
بەڵام گەدە ئەمە نازانێت، ئەو وا ڕاهاتووە هەموو بەیانییەک بەرچاییەکی سووک بخوات، کەچی لە ڕۆژی جەژن تەواو ژەمێکی قورس دەخۆین،  و ئەمەش بەتەواوی سەر لەگەدەمان دەشێوێنێت، ئەمە سەرباری چەرەس و چوکلێت و شەربەت و خواردنەوە گازییەکان، بێگومان من ناڵێم واز لەم کلتورە بهێنین چونکە ئەمە مەحاڵە بەڵام بۆ ئەوەی هەم لەخواردنە بەلەزەتەکەی جەژن بێ بەش نەبین وهەم گەدەشمان ئازارنەدەین دەبێت ئەم چەند ڕێنماییە لەبەرچاوبگرین :

• پێویستە کەیبانوو ئەو شلەیە ئامادەبکات کە هەرسکردنی ئاسانە، واتە لە شلەی فاسۆڵیا دووربکەونەوە چونکە زۆر سەختە بەم بەیانییە گەدەت بتوانێت فاسۆلیات بۆ هەرس بکات و لەبری ئەمە شلەی قەیسی یان هەر شلەیەکی تر کە پاقلەمەنی تێدانییە بخەنە سەر خوان و لەبری برنجی درێژ و برنجە دەسکردەکان کە بڕێکی زۆر نیشاستەی دەستکردیان تێدایە، برنجی کوردی یاخود برنجی خڕ لێبنرێت چونکە برنجی سرووشتی زۆر بەسوودترە و هەرسکردنی ئاسانترە.
• بێگومان واباشە لە بریانی دووربکەونەوە و برنج بەشێوەی پڵاو پێشکەش بکرێت، مەبەستیش لێرە دوورکەوتنەوەیە لە بەهارات و خواردنی تیژ، چونکە بەهارات کرداری هەرسکردن قورس دەکات،  بەهەمان شێوەش تادەکرێت گۆشت و شلەکە کەم بەهاراتی تێ بکرێت.
• ئەگەر لەوانەیت کە نان لەگەڵ خواردنی جەژن دەخۆیت ئەوا لە نانی ئامادەکراو واتە سەمون و نانی فڕن دووربکەوە چونکە ئەم جۆرە نانە برێکی زۆر سۆدە و هەوێنیان تێدایە و لەبری ئەوە نانی تیری لەگەڵ ژەمەکە بخۆ کە هەرسکردنی زۆر ئاسانترە.
• دەبێت کەیبانۆ تەنها بیر لە چێژ و تامی خواردنەکانی نەکاتەوە و لەبیری تەندرووسستیشیان بێت، بەتایبەتی ئەگەر خوانەکە کەسانی بەتەمەن و نەخۆشی تێدابوو، بۆیە واباشترە گۆشت یاخود مریشکی کوڵاو یان برژاو ئامادەبکرێت نەوەک سورکراوە لە ڕۆندا، دوای کوڵانی گۆشتیش هەوڵبدرێت کە چەوری گۆشت یان مریشکەکە بۆ لێنانی شلە یان پڵاوەکە بەکارنەهێرنیت و  لەهەمان کاتێش چەوری گۆشتاوەکە نەخرێتە سەر خوان چونکە زۆر سەختە بەیانی ئەم بڕە چەوریە بخورێت بێ ئەوەی درەنگ یان زوو زەرەرمەندە نەبیت.
• دوای خواردنی نانی جەژنیش نابێت چەرەسی سوێر بە بڕێکی زۆر بخورێت چونکە  سوێری دەبێتە هۆی کۆکردنەوەی ئاو لە لەشدا و کێش دوو ئەوەندە نیشان دەدات، ئەمەش بۆ ئەو خانمانەی کە دەیانەوێت بچنە میوانی و جلی تایبەت لەبەربکەن ئەمە زۆر هەڵەیە چونکە لەشیان ناڕێک و ئاوساو دەردەخات.
• بەهەمان شێوە دوای نانی جەژن بڕێکی زۆر کولیچە یاخود چوکلێت و شیرینی مەخۆ،  چونکە خواردنی شەکر دوای ژەمی قورس کرداری هەرسکردن بۆ ماوەی دووکاتژمێر دوادەخات.
•   بەهەمان شێوە تورشی و خەیار شۆر مەخەرە سەرسفرەی بەیانی جەژن و لەبری ئەمە زەڵاتە و سەوزی بخەرە سەر خوان چونکە سەوزی ڕیشاڵی تێدایە و یارمەتی هەرسکردن دەدات، بەتایبەتیش شوویت و خاس و کەرەوەز، بەڵام بەهەمان شێوەی چەرەس، تورشی و خەیار شۆر بەهۆی ئەو بڕە خوێیەی تیایاندایە برێکی زۆر ئاو لە لەش کۆدەکەنەوە و لەش تووشی ئاوسان دەکەن.
• واباشە کە لەسەر خۆ نان بخۆیت چونکە ئەمە وادەکات کە گەدەت هۆڕمۆنی تێربوون دەربدات و بەمەش زووتر هەست بە تێربوون بکەیت.
• ئەگەر دوای نانی جەژن چویتە سەردانیکردنی خزم و کەسانت ئەوا هەوڵبدە شیرینی و چەرەس کەم بخۆیت، بەڵام من وا پێشنیار دەکەم کە شیرینییەکە ” چوکلێت” نەیخۆیت و لەهەر سەردانێکیش تەنها ٨-١٠دانە چەرەس بخۆیت و بەمەش زیانێکی زۆر لەخۆت نادەیت.
• دوای ئەوەی نانی جەژنیشت خوارد، لەبری چای واباشترە شەربەتێکی لیمۆ و نەعنا بخۆ، ئەمە هەرسکردنەکەت زۆر ئاسان دەکات و لەهەمان کاتێش شەربەتێکی فرێش و خۆشە.
. پێویستە زەیت و ڕۆن یەكجار كەم بەكاربێت، چونكە گەدە قوڕس دەكات.
بەهەمان شێوە گۆشت، بە تایبەت گۆشتی سوور یەكجار كەم بخورێت، بۆ نموونە یەك پارچە.
  نان بە خواردن نەخورێت.
. بڕێكی زۆر كەم چێشتەكە بخورێت، بۆ نمونە لە پێنج مڵاك برنج زیاتر نەخورێت.
. بڕێكی باش سەوزەی پاك و زەڵاتە پێش خۆراكەكە بخورێت، دەكرێت یەك پارچە میوەش بخورێت.
 جگە لە ئاو، ئەویش یەك پەرداخ هیچ شتێكی تری وەك شەربەت و گیراوە گازییەكان و تەنانەت ماستاویش نەخورێت، چونگە گەدە قەبارەی بچووك بۆتەوەو چەند ڕۆژێكی دەوێت تاكو ئاسایی دەبێتەوە.
. ئەوانەش خواردنی بەیانی پێش ڕەمەزان لە بەیانی جەژن ئامادە دەكەن ئەوا ئاساییە، ڕەنگە سوكتریش بێت لەسەر گەدە.
ژیَدةر:  ده رمانخانه ى سليمانى

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.