لە سنورەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و لە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزاندا، کۆڵبەرێک بەتەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژرا و دووی دیکەش برینداربوون.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە هێزە چەکدارەکانی ئێران لە بەرزاییەکانی گوندی سنووری کوران سەر بە ناوچەی سۆما و برادۆستی ئورمیە تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردووە.
راشیدهگهێنێت ، لە ئەنجامی تەقەی ئەو هێزانە کۆڵبەرێک بە ناوی ئەرسەلان ئەحمەدی کوڕی حاکم دەستبەجێ کوژراوە، هەروەها دوو کۆڵبەری دیکە کە برا بوون، بە ناوەکانی توران ئەحمەدی و ڕدوان ئەحمەدی بە سەختی برینداربوون.
بەپێی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا لانیکەم 9کۆڵبەری کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران و تورکیا برینداربوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.