Erbil 38°C ھەینی 11 تشرینی یەکەم 23:33

عێراق.. ژمارەی حاڵەتەکانی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گەیشتە 160 کەس

لە24 کاتژمێری رابردوودا 8 كەسی دیكە بەهۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوه‌
کوردستان TV
100%

لە عێراق، هەشت کەسی دیكه‌ بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان له‌ده‌ستداوە، بەوەیش كۆی گشتیی ئەو کەسانەی کە به‌هۆی ئەو ڤایرۆسه‌وە له‌و وڵاته‌ گیانیان له‌ده‌ستداوە، به‌رزبوویەوە بۆ ١٦٠ کەس.

وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە رایگەیەندراوێکدا دوایین ئاماری سەبارەت بە ژمارەی قوربانییانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوکردەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکە لەمیانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەشت كەسی دیكە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە و ١٦٠ دیكەیش تووشی ڤایرۆسەكە بوون و ١٥٣ تووشبووی دیکە چاکبوونەتەوە.

ئاماژە بەوەشدراوە، كۆی گشتیی ئەو كەسانەی كە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لە عێراق گیانیان لەدەستداوە، بەرزبووەتەوە بۆ ١٦٠ كەس و ژمارەی تووشبووانیش، گەیشتووەتە چوار هەزار و ٤٦٩ كەس.

ئەوەیش خراوەتەڕوو، كۆی گشتیی ئەو كەسانەی کە چاكبوونەتەوە، گەیشتووەتە دوو هەزار و ٧٣٨ كەس.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.