گه‌لان هه‌روه‌ك چۆن له زۆربه‌ى تایبه‌تمه‌ندییه‌كانیان كه زمان و یٔاین و ره‌گه‌ز و شێوه و گه‌لێ لایه‌نى تر ده‌گرێته‌وه جیاوازن، له رێوڕه‌سمه‌كانى یٔاهه‌نگ گێڕانیش به‌بۆنه‌ى جه‌ژنه‌كان جیاوازن، یٔه‌گه‌رچى هه‌ستى خۆشى هه‌ستێكى هاوبه‌شه لاى مرۆڤه‌كان، به‌ڵام وا پێده‌چێ جیاوازى مرۆڤه‌كان له رێوڕه‌سمه‌كانى یٔاهه‌نگ گێڕانیشدا یٔه‌و راستییه بسه‌لمێنێ كه مرۆڤه‌كان سوورن له‌سه‌ر یٔه‌وه‌ى كه ده‌بێ جیاوازى نیشانه‌ى هاوبه‌شى نێوانیان بێت.
له‌كاتێكدا مسوڵمانانى جیهان جه‌ژنى ره‌مه‌زانى پیرۆز و جه‌ژنى قوربان ده‌كه‌ن، گه‌لانى تر جه‌ژنى تر ده‌كه‌ن كه هه‌ندێ جار یٔه‌و جه‌ژنانه سه‌یر و سه‌مه‌ر دێنه به‌رچاو.
یٔه‌مه‌ش لیستێكه به ژماره‌یه‌ك جه‌ژنى سه‌یر و سه‌مه‌ره له جیهاندا:
١- جه‌ژنى لێدانى دراوسێ له بۆلیڤیا:
له مانگى یٔایارى هه‌موو ساڵێك بۆلیڤییه‌كان یٔه‌و جه‌ژنه ده‌گێڕن. چیڕۆكى یٔه‌م جه‌ژنه بۆ یٔه‌فسانه‌یه‌ك ده‌گه‌ڕێته‌وه كه هێشتا بۆلیڤییه‌كان باوه‌ڕى پێده‌كه‌ن، یٔه‌و یٔه‌فسانه‌یه‌ى ده‌ڵێ خواوه‌ندى باچاماما فه‌رمانى به خه‌ڵكى بۆلیڤیا دا خوێنى پێ ببه‌خشن تا به‌روبوومى كشتوكاڵییان به‌پیت بێت.. یٔه‌نجامه‌كه‌شى یٔه‌وه بوو كه 6 سه‌ده‌یه دراوسێكان له بۆلیڤیا له‌م جه‌ژنه‌دا ده‌كه‌ونه گیانى یه‌كتر و هه‌ندێ جاریش جه‌نگه‌كانیان به مردن كۆتایى پێدێت.
٢- جه‌ژنى مه‌یموونه‌كان له تایلاند
له تایلاند هه‌فته‌ى كۆتایى مانگى تشرینى دووه‌مى هه‌موو ساڵێك جه‌ژنێك ده‌گێڕن كه پێى ده‌گو‌ترێ خوانى مه‌یموونه‌كان، له‌م جه‌ژنه‌دا خه‌ڵكى گوندى لوب بورى له تایلاند بانگێشتى یٔه‌و مه‌یموونانه ده‌كه‌ن كه له جه‌نگه‌ڵه‌كان ده‌ژین و به زۆرخۆرى به‌ناوبانگن و، میوه و سه‌وزه‌ى تازه‌یان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن وه‌ك هه‌ولێك بۆ رازیكردنیان تا یٔه‌گه‌ر یٔه‌و خه‌ڵكه چوونه جه‌نگه‌ڵه‌كان مه‌یموونه‌كان هه‌راسانیان نه‌كه‌ن.
٣- جه‌ژنى ده‌ركه‌وتنى سێبه‌ى جورجه‌كان
رۆژى 2ى شوباتى هه‌موو ساڵێك خه‌ڵكى په‌نسلڤانیا له ماڵه‌كانیان ده‌رده‌كه‌ون بۆ بینینى سێبه‌رى جورجى كێڵگه‌كان، یٔه‌گه‌ر جورجه‌كان له رۆژێكى هه‌وراویدا ده‌رچوون یٔه‌وا واتاى یٔه‌وه‌یه كه یٔه‌و ساڵه به‌هار زوو دێ، به‌ڵام یٔه‌گه‌ر له رۆژێكى هه‌تاودا ده‌رچوون و جورج سێبه‌رى خۆى له‌سه‌ر زه‌وى بینى و گه‌ڕایه‌وه بۆ كونه‌كه‌ى خۆى، یٔه‌وا ماناى یٔه‌وه‌یه زستان 6 هه‌فته‌ى دیكه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێ.
٤- جه‌ژنى سه‌ماكردن له‌سه‌ر یٔاگر
له 21ى مانگى یٔادارى هه‌موو ساڵێك له باكوورى یۆنان و باشوورى بولگاریا یٔه‌م جه‌ژنه ده‌كرێ و ناوى نراوه جه‌ژنى سانت كۆسته‌نتین، یان سانت هیلینا، یٔاهه‌نگه‌كانى یٔه‌م جه‌ژنه 8 شه‌و ده‌خایه‌نێ و یۆنانییه‌كان و بولگارییه‌كان به سه‌ماكردن له‌سه‌ر پشكۆى یٔاگر به‌سه‌رى ده‌به‌ن، به‌شداربووان له‌و باوه‌ڕه‌دان سانت كۆسته‌نتین یٔه‌و توانایه‌ى پێ به‌خشیون كه هه‌ست به گه‌رمى پشكۆكان نه‌كه‌ن له‌ژێر پێكانیاندا.
٥- جه‌ژنى جه‌نگى ته‌ماته له یٔیسپانیا
له دوایین چوارشه‌ممه‌ى مانگى یٔابى هه‌موو ساڵێك نزیكه‌ى 300 هه‌زار هاونیشتمانیى و گه‌شتیار له گۆڕه‌پانى سه‌ره‌كى شارى بونۆڵ له یٔیسپانیا كۆده‌بنه‌وه بۆ جه‌نگى ته‌ماته كه 90 خوله‌ك ده‌خایه‌نێ و به‌شداربووان تیایدا شێتانه ته‌ماته تێك ده‌گرن كه له‌كاتى یٔاهه‌نگه‌كه‌دا مشه‌یه له گۆڕه‌پانه‌كه.
سه‌رچاوه و هۆكاره‌كانى یٔه‌م جه‌ژنه لاى كه‌س روون نییه، به‌ڵام خه‌ڵكى له‌و بڕوایه‌دان بۆ یه‌كه‌م جار له‌ساڵى 1944 یان 1945 یٔه‌م یٔاهه‌نگه كرابێت.
٦- جه‌ژنى توور له مه‌كسیك
له 23ى مانگى یٔه‌یلوولى هه‌موو ساڵێك مه‌كسیكییه‌كان یٔه‌م جه‌ژنه ده‌گێڕن و یٔه‌و وێنانه له‌سه‌ر سه‌ڵكه تووره‌كان هه‌ڵده‌كه‌نن كه وێناى له دایكبوونى حه‌زره‌تى مه‌سیح ده‌كه‌ن.
٧- جه‌ژنى خۆشووشتن به قوڕ له كۆریاى باشوور
له سه‌ره‌تاى وه‌رزى هاوینى هه‌موو ساڵێك خه‌ڵكى شارى بۆریۆنج له كۆریاى باشوور یٔه‌م جه‌ژنه ده‌گێڕن، هه‌ر به‌ناو جه‌ژنه، یٔه‌گینا له راستیدا شه‌ڕى خۆ شووشتنه به قوڕ و ده‌بێته جێى سه‌رنجى ملیۆنان گه‌شتیار له سه‌رتاسه‌رى جیهان.
٨- جه‌ژنى ره‌نگه‌كان له هیندستان
هیندییه‌كان یٔه‌م جه‌ژنه كه پێى ده‌گوترى (جولال) به‌بۆنه‌ى هاتنى وه‌رزى به‌هار ده‌گێڕن، تیادا یٔافره‌تان ره‌نگ به‌یه‌كتردا ده‌پرژێنن بۆ خۆشاردنه‌وه له شازاده (فیش ون‌و) كه به بڕواى خۆیان خه‌ڵك له كووره‌یه‌كى گه‌وره‌دا ده‌سووتێنێ.
ژێده‌ر: Kurdistan CT
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.