Erbil 38°C ھەینی 11 تشرینی یەکەم 23:31

عێراق رەتیدەکاتەوە گەشتە ئاسمانییەکان لە سەرەتای مانگی داھاتوو دەستپێبکاتەوە

شانەی قەیرانی کۆرۆنا و لیژنەی باڵای تەندروستی بڕیار لەسەر ئەم بابەتە دەدەن
کوردستان TV
100%

دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدنی عێراق، رەتیکردەوە کە گەشتە ئاسمانییەکان لە سەرەتای مانگی داهاتووە دەست پێ بکاتەوە.

لەوبارەوە گوتەبێژی دەستەی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدنی عێراق، جیهاد کازم لە لێدوانێکى رۆژنامەوانییدا گوتی: "قسەکردن لەسەر دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان لە سەرەتای مانگی حوزەریرانی داهاتووە، دوورە لە راستییەوە.

گوتیشی: "پێشتر دەسەڵاتی فڕۆکەوانی تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە گەشتە ئاسمانییەکان هەڵپەساردووە، دواتر لەگەڵ شانەی قەیران و لیژنەی باڵای تەندروستیی و سەلامەتی بڕیار لەسەر درێژکردنەوە یان درێژنەکردنەوەی هەڵپەساردنی گەشتە ئاسمانییەکان دەدەین.

جیهاد کازم روونیشیکردەوە کە گەشتی ئاسمانی بە نائاسایی ئەنجام دەدرین ئەویش بە ئامانجی گەڕانەوەی ئەو هاووڵاتییانەی عیراق کە لە دەرەوە بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیریان خواردووە.

پێشتر دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق بڕیاری ماوەی هەڵپەساردنی گەشتە ئاسمانییەکان لە سەرجەم فڕۆکەخانەکانی عێراق تـا ٣١ی ئەم مانگە درێژکردەو

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.