عه‌میدی مافپه‌روه‌ر فه‌ره‌یدون عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی، به‌پێگه‌ى هاتووچۆی سلێمانى راگه‌یاند، بڕیاری لێخۆشبون بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی كه‌ره‌نتینه‌وه غه‌رامه‌یان كه‌وتوه‌ته سه‌ر، تاوه‌كو 15-6-2020 درێژكراوه‌ته‌وه.
راشیده‌گه‌ێنێت ، هه‌ركه‌سێك ئه‌گه‌ر له رۆژانی كه‌ره‌نتینه‌دا مۆڵه‌ته‌كه‌ی یاخود ساڵانه‌كه‌ی یاخود ماوه‌ی تۆماركردنی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به‌سه‌رچووبێت، لێخۆشبونی بۆ ده‌ركراوه و له‌سه‌رجه‌م غه‌رامه‌كانی دواكه‌وتن ده‌به‌خشرێت.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه له‌ئێستادا مۆڵه‌تی ئه‌نجامدانی مامه‌ڵه‌كان، تاوه‌كو 15ی مانگی داهاتوو درێژكراوه‌ته‌وه و شۆفێران ده‌توانن تا ئه‌وكاته، سه‌ردانی هاتوچۆ بكات مامه‌ڵه‌كانیان جێبه‌جێبكه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.