Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 14:01

نووسه‌ری فەرهەنگ و ئەدەبی کوردی "مستەفا خوڕەم دڵ"کۆچی دواییی کرد

بەشی زمان و ئەدەبیاتی زمانی عەرەبی لەزانكۆی تاران تەواو كردوە
کوردستان TV
100%

مستەفا خوڕەم دڵ، كەخاوەنی 10 بەرهەمی ئامادەكراوی  خۆی و چەندین بەرهەمی وەرگێران، كە تیایدا ژمارەیەكیان لەسەر زمانی كوردیە، لەتەمەنی 84 ساڵانیدا دوێنێ لەرۆژهەڵاتی كوردستان كۆچی دواییكرد.
هاوکات لەگەڵ جێژنی پیرۆزی ڕەمەزان دڵی دوکتۆر مستەفا خوڕەم دڵ ئەستێرەی گەشی ئاسمانی ئایین، فەرهەنگ و ئەدەبی کوردی لە تەمەنی 84 ساڵیدا لە لێدان کەوت.
تەفسیری نوور و وەرگێڕانی تەفسیری زەلالی سەید قوتب کە لە 15 بەرگدا چاپ کراوە دوو بەرهەمی ناسراوی ئەو گەورە توێژەرە کوردەن.
نزیکەی ١٠٠ هەزار لاپەڕە نووسراوە و وەرگێڕانی گرینگ لە بوارەکانی فێقە، فەلسەفە، کەلام و تەفسیر و کتێبی "صرف دستور زبان کردی سورانی" تایبەت بە فێرکاری و زمانناسی کوردی لە بەرهەماکانی کۆچکردوون.

مستەفا خوڕەم دڵ، لە گوندی دهبەكری مهابات لەدایك بووەو بەشی زمان و ئەدەبیاتی زمانی عەرەبی لەزانكۆی تاران تەواو كردوەو، خاوەن سێ كچ و كوڕێكە.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.