بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی راپەڕین، سەبارەت بە تووشبوێکی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ناحیەی حاجیاوا روونكردنەوە دەدات و رایدەگەیەنێت، ھاوسەرەكەی دوو رۆژ لەمەوبەر وەك ھەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كراوە و لە ئێران گەڕاوەتەوە.
بهرێوهبهرایهتیهكه رایدهگهێنێت ، دوای ئەوەی شەوی رابردوو لەلایەن وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرمی کوردستان، تووشبووێکی تری ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاندرا، پرسیاری زۆر سەبارەت بەشوێنی ئەو هاووڵاتییە کە هەڵگری ڤایرۆسەکەیە دەکرێت، بۆ ئاگاداریتان تووشبووەکەی کۆرۆنا خەڵکی ناحیەی حاجیاوایە لە دەڤەری راپەڕین، هاوسەری ئەو ژنەیە کە لە دوو رۆژی رابردوو راگەیاندارا هەڵگری ڤایرۆسەکەیە و لە رێگەی مەرزی باشماخ لەوڵاتی ئێران گەڕاوەتەوە، لەئێستادا خۆی و هاوسەرەکەی هەڵگری ڤایرۆسەکەن و لەشاری سلێمانی کەرەنینکراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.