Erbil 38°C ھەینی 11 تشرینی یەکەم 21:27

به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێلێک خێزانێک بوونه‌ قوربانی

له‌رووداوه‌كه‌دا گیان له‌ده‌ستدان و برینداربوون هه‌یه‌
کوردستان TV
100%


مقه‌ده‌می مافپه‌روه‌ر عه‌لی جه‌مال قدووری به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنى پۆلیسى گه‌رمیان بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەمە لەسەرڕێگای کەلار - باوەنوور نزیک گوندی تازدێ ئۆتۆمبێلێک لەجۆری بی ئێم وەرگەڕا لەئەنجامدا شۆفێرەکەی بەناوی
( بیلال نامیق محمد ) لەدایکبووی 1997 دانیشتووی قەزای کەلار گیانی لەدەستداو هاوسەرەکەی و دوو منداڵ برینداربوون


به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنى پۆلیس گه‌رمیان ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ لەئێستادا لەبەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار چارەسەری پێویست بۆ بریندارەکان دەکرێت

تێبینی : وێنەکە خوازراوە
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.