سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هێزه ئه‌منییه‌كان به توندتر كردنی رێكاره‌كانی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ راده‌سپێرێت.
دوای زیادبوونی ژمارەی تووشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له ناوه‌ڕاست و شاره‌كانی دیكه‌ی باشووری عێراق. مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كان فەرمان بە هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌كات، رێكاره‌كانی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ بۆ خۆپاراستن له ڤایرۆسی كۆرۆنا توندتر بكه‌ن.
پێشتریش، حەسەن تەمیمی، وەزیری تەندروستی عێراق زۆربوونی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنای بەهۆی پابەندنەبوونی هاووڵاتییان بە رێکارەکان و بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆ گه‌ڕاندبووه‌وه و دووپاتیشیکردەوە کە دوای جەژن تاوتوێی درێژکردنەوەی بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆ دەکەن.
بەگوێرەی دوایین ئاماری تەندروستی عێراق تائێستا 4 ھەزار و 469 كەس لە عێراق تووشی كۆرۆنا بوونە و 2 ھەزار و 738 كەس چاكبوونەتەوە، ھەروەھا ھەزار و 571 كەسیش لەژێر چاودێری پزیشكیدان و 160 كەس بەھۆی كۆرۆنا لە عێراق گیانیان لەدەستداوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.