لهراگهیاندراوێكدا بهرێوهبهرایهتى پۆلیسى ههولێر بڵاوی كردهوه كه دوابەدوای گاداركردنەوەی پۆلیس لە حاڵەتێكی كونكردنی دیواری دوكانێك و دزیكردن لە كۆمەڵگای قوشتەپە، بە فەرمانی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر، دەستبەجێ تیمێكی لێكۆڵینەوە پێكهێنرا، كە بە كەمتر لە (6 كاتژمێر) توانرا كەسێك بە ناوی (ح.ع.ع) كە عەرەبە، بە تۆمەتی دزیكردن دەستگیر بكرێت.
راشیدهگهیهنن ، تۆمەتباری ناوبراو دانی نا بە تاوانەكەیدا، كە هەڵساوە بە كونكردنی دیواری دوكانەكە و كۆمەڵێك مۆبایل و پارە و كەلوپەلی دیكەی بردووە، بۆیە بەپێی ماددە (446) لە یاسای سزادان، بەند كرا و درایە دادگا، هەروەها سەرجەم كەلوپەلەكانیش ڕادەستی خاوەنەكەی كرانەوە.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.