وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی لەبارەی لێدوانێکی جێگری پارێزگاری ھەڵەبجە گوایە وەزارەتی دارایی بودجەی ڕووبەرووبوونەوەی کۆرۆنا بۆ پارێزگای ھەڵەبجە خەرج ناکات بڵاو کردەوە.
دەقی روونکردنەوەکە:-
بەرێز کاوە علی، جێگری پارێزگاری ھەڵەبجە، لێدوانی داوە گوایە وەزارەتی دارایی و ئابووری بودجەی ڕووبەرووبوونەوەی کۆرۆنا بۆ پارێزگای ھەڵەبجە خەرج ناکات، بە پێویستمانزانی ئەم روونکردنەوەیە بدەین بۆ ئەوەی ھاووڵاتییانی ئازیزمان لە پارێزگای ھەڵەبجە لێی ئاگاداربن:
1- لەئێستادا کەرەنتینەکردن لە پارێزگای ھەڵەبجە نیە بۆیە تەمویل بۆ کەرەنتینەکردن وەستاوە.
2- سەرباری داواکردنی چەند جارەی وەزارەتی ناوخۆ، تا ئێستا لیستی ناوی ئەو کەسانەی کەرەنتینەکراون لە پارێزگای ھەڵەبجە نەگەڕێنراونەتەوە بۆ وەزارەتی ناوخۆ پاشان بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری.
3- لە وەزارەتی تەندروستیەوە سەرجەم پێویستی و خەرجیەکانی تایبەت بە چارەسەرکردن و خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ھەڵەبجە دابیندەکرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابووری 2020/5/25
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.