Erbil 38°C ھەینی 11 تشرینی یەکەم 21:23

بەهۆی کێشەی تەکنیکییەوە هێڵەکانی فاست لینک و نەورۆز وەستاون

تیمەکانيان خەریکی چارەسەرکردنی کێشەکەن
کوردستان TV
100%

 

بەهۆی كێشەیەكی تەكنیكیەوە، لەئێستادا لە هەر چوار پارێزگاكەی هەرێمی كوردستان هێڵەكانی ئینتەرنێتی فاست لینك و نەورۆز راوەستاون.

سەفین خدر حاجی حوسێن، گوتەبێژی کۆمپانیای فاست لینک و نەورۆز  رایگەیاند: "بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە هێڵەکانی فاست لینک و نەورۆز راوەستاون ، به‌لام نها تیمەکانمان خەریکی چارەسەرکردنی کێشەکەن".

 ناوبراو وتی" داوای لێبووردن لە بەشداربووەکانمان دەکەین و دڵنیایان دەکەینەوە کە کێشەکە کاتییە و لەماوەی چەند خولەکێکی دیکە هێڵەکان دەکرێنەوە و بەشداربووەکان دەتوانن لە هێڵەکانمان سوودمەند بن".

وتیشى" لەئێستادا بەهۆی نوێكردنەوەی هێڵەكانی و كاركردنی ئەندازیاران تیایدا، هێڵەكانی فاست لینك و نەورۆز لە هەرچوار پارێزگاكەی هەرێمی كوردستان راوەستاون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.