كۆشكی كریملن بڵاویكرده‌وه، ڤلادیمێر پوتن سه‌رۆكی رووسیا و مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق په‌وه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجامداوه و له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا، كازمی و پوتن نرخی نه‌وت و دۆخی سووریایان تاوتوێكردووه.
به‌گوێره‌ی كۆشكی كریملن سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆكی رووسیا رێككه‌وتوون له‌سه‌ر به‌رده‌وامی هه‌ماهه‌نگی بۆ گره‌نتیكردنی دۆخی سووریا و هه‌روه‌ها سه‌قامگیری له بازاڕه‌كانی نه‌وتدا.
پێشتریش باڵیۆزی رووسیا له عێراق له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی، نامه‌یه‌كی پوتنی راده‌ستی سه‌رۆك وه‌زیران كازمی كرد و داوای لێ‌كردن سه‌ردانی رووسیا بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.