جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی، به بۆنه‌ی ساڵیادی شۆڕشی گوڵانه‌وه په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه.
ده‌قی په‌یامه‌كه:-
44 ساڵ به‌رله ئه‌مڕۆ شۆڕشی گوڵان به سه‌ركردایه‌تيی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵگيرسا كه درێژكراوه‌ی شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوول بوو. به وره‌یه‌كی به‌هێزی بڕوابه‌خۆبوون و بڕوایه‌كی پته‌وی نیشتمانپه‌وه‌رانه و روانگه‌یه‌كی نوێی شۆڕشگێڕانه‌وه، به‌رده‌وامیی به تێكۆشانی گه‌له‌مان به‌خشی.
یادكردنه‌وه‌ى شۆڕشی گوڵان رێزلێنانه له خه‌باتی گه‌ل و تێكۆشان و ماندووبونی پیشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانمان و ده‌ربڕینی ستایش و ئه‌مه‌كدارييه بۆ خوێنی پاكى شه‌هیدان و خانه‌واده سه‌ربه‌رزه‌كانیان.
يادى شۆڕشی گوڵان، كه كۆكه‌ره‌وه‌ی هێزه نیشتیمانیيه‌كان و ئه‌زموونێكی سه‌ركه‌وتووى كار و خه‌باتی پێكه‌وه‌یی لایه‌نه كوردستانیيه‌كانه و به‌ره‌ى كوردستانى لێوه دروست بوو، ده‌بێت هانده‌رێكی به‌هێز بێت بۆ هه‌میشه نوێبوونه‌وه و هێنانه‌كایه‌ی روانگه‌ی نوێ له شێوازی خه‌بات و تێكۆشانی نیشتمانیانه‌ماندا.
متمانه‌ی كوردستانیان به په‌یام و ئامانجه‌كانی شۆڕش، پشتیوانیيه‌كی گه‌وره بوو بۆ گه‌شه‌سه‌ندن و به‌هێزبوونی له ماوه‌یه‌كی كورتدا به ئیراده‌یه‌كی پۆڵایينه‌وه.
ئه‌مڕۆ كاتێك يادى شۆڕشى گوڵان ده‌كه‌ينه‌وه، له‌پێشترین ئه‌رك و به‌رپرسیاريه‌تيی هه‌موو لایه‌ن و پێكهاته كوردستانیيه‌كان، كاركردنی به‌رده‌وامه بۆ پته‌وكردنی یه‌كڕیزی و متمانه و گیانی لێبورده‌یی و يه‌كترقبووڵكردن و بڕوابوون به بنه‌مای كاری پێكه‌وه‌یی بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و ئاسته‌نگ و قه‌یرانانه‌دا كه رووبه‌ڕوومان ده‌بنه‌وه، هه‌روه‌ها بۆ پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی خه‌بات و قوربانیدانی گه‌له‌كه‌مان و مسۆگه‌ركردنی ئاینده‌یه‌كی گه‌شتر.
به‌رز و پیرۆز بێت (44)ـه‌مین ساڵیادی شۆڕشی گوڵان. سڵاو له خه‌بات و ماندووبووونی پیشمه‌رگه و تێكۆشه‌ره قاره‌مانه‌كانی شۆڕش و گیانی خۆڕاگریی گه‌له‌كه‌مان. دروود بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی شۆڕشی گوڵان و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی كوردستان.
نێچیرڤان بارزانی
جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان
25/5/2020
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.