وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، شهش تووشبووی کۆرۆنا لە هەولێر تۆمارکران.
دەقی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی:-
دەرەنجامی نوێ ...
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، شەش تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکران ، ئافرەتێك تەمەن ٤٠ ساڵ، کچێکی گەنج تەمەن ١٨ ساڵ، دوو پیاو تەمەن ٧٠ و ٦٠ ساڵ، دوو منداڵ تەمەن ١٠ و ٦ ساڵ.
سێ تووشبوو بەرکەوتەی تووشبووی پێشوون و سێ تووشبووی دیکە نیشانەی نەخۆشیان ھەیە.
تووشبووێک دانیشتووی شاری هەولێرە و چوار تووشبوو دانیشتووی ناحیەی عەنکاوە و تووشبووێک دانیشتووی ناحیەی کەڵەکی پارێزگای دهۆکە.
وەزارەتی تەندروستی
٢٥ ئایار ٢٠٢٠
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.