له‌ئاكامی نیشتنه‌وه‌ی توندی هێلیكۆپته‌رێكی سه‌ربازیی له جۆری "Mİ-8'' له ناوچه‌ی جوكۆتكا له خۆرهه‌ڵاتی رووسیا، چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
له‌و باره‌یه‌وه وه‌زاره‌تی به‌رگریی رووسیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هێلیكۆپته‌رێكی سه‌ربازیی جۆری "Mİ-8'' له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی ئوگۆلنیه كۆپی له ناوچه‌ی جوكۆتكا، له كاتی مه‌شقدا به توندی نیشتووه‌ته‌وه.
به‌رپرسێكی ناوچه‌كه به ئاژانسی هه‌واڵی رووسی TASSی راگه‌یاندووه كه چوار كه‌س له تیمی هێلیكۆپته‌ره‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه و، هێلیكۆپته‌ره‌كه‌ش دوای نیشتنه‌وه‌ی ئاگری گرتووه.
ئه‌وه‌ش خرایه‌ڕوو كه ره‌نگه رووداوه‌كه به‌هۆی كێشه‌ی ته‌كنیكییه‌وه روویدابێت.
هه‌فته‌ی رابردووش له ناوچه‌ی مۆسكۆی پایته‌خت، له ئه‌نجامی نیشتنه‌وه‌ی توندی هێلیكۆپته‌رێكی سه‌ربازیی جۆری "Mİ-8''، سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.