باڵیۆزی ئه‌مریكا له ته‌رابلوس، ریچارد نۆرلاند رایگه‌یاند كه هه‌ندێك لایه‌ن هه‌وڵده‌ده‌ن به هێزی سه‌ربازی و تیرۆر، سیسته‌مێكی نوێی سیاسی له لیبیا بسه‌پێنن.
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له ته‌رابلوس راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه ریچارد نۆرلاند له‌گه‌ڵ باڵیۆزی ئه‌مریكا له تونس، دۆناڵد بلۆم له رۆژی نیشتمانی له گۆڕستانی سه‌ربازی ئه‌مریكا له تونس به‌شداریكردووه و له‌میانیدا گوتارێكی پێشكه‌ش كردووه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه رۆژی نیشتمانی یادێكه ساڵانه له گۆڕستانی سه‌ربازی ئه‌مریكا له تونس به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه تیایدا یادی ئه‌و سه‌ربازه ئه‌مریكیانه ده‌كرێته‌وه كه له‌میانی جه‌نگی جیهانی دووه‌م له شه‌ڕی دژبه سته‌مكاری كوژراون.
ریچارد نۆرلاند رایگه‌یاندووه: "ئه‌مریكا شانازی به شه‌راكه‌تی خۆی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ته‌بایی نیشتمانی لیبیا ده‌كات كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دانی پێداناوه".
باڵیۆزی ئه‌مریكا له ته‌رابلوس، ریچارد نۆرلاند له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی لیبیا، فائز سه‌راج قسه‌ی كردووه كه له‌میانی ستایشی ئه‌مریكا بۆ پابه‌ندبوونی حكوومه‌تی ته‌بایی نیشتمانی لیبیا به دانوستانه‌كان له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دووپاتكردووه‌ته‌وه.
باسی له‌وه‌شكردووه، ده‌كرێت هه‌وڵه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، گرژییه مه‌ترسیداره‌كانی ئێستا له لیبیا رابگرێت و ده‌رگا بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری سیاسی له‌و وڵاته بكاته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.