له شارۆچكه‌ی ئیپه‌كیۆڵو له وان، له‌و ناوچه‌یه‌ی له‌چوارچێوه‌ی رێوشوێنه‌كانی دژ به په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (Covid-19) كه‌ره‌نتینه‌كرابوو، كه‌سێكی تووشبوو به په‌تاكه گیانی له‌ده‌ستدا.
به پێی روونكردنه‌وه‌ی پارێزگا، سه‌ره‌ڕای قه‌ده‌غه‌بوونی له ناوچه‌ی ئۆرتانجه‌ی شارۆچكه‌كه پرسه‌یه‌ك دانراوه و، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی به‌شداریان له‌و پرسه‌یه‌دا تووشی په‌تاكه بوون به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ١٢٨ كه‌س، كه‌سێكیش كه له نه‌خۆشخانه چاره‌سه‌ری بۆ ده‌كرا گیانی له‌ده‌ستداوه و، له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و یاسایانه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی دیاریكردووه به‌خاكسپێردرا.
له لایه‌كی دیكه‌وه، له ناوچه‌ی ئه‌مینپاشا له شارۆچكه‌ی ئه‌دره‌میت، ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی به‌شداریان له پرسه‌یه‌كدا كردووه و توشی په‌تاكه بوون به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٣٥ كه‌س، خاوه‌نی پرسه‌كه‌ش كه به‌بێ گوێدانه رێنماییه‌كان پرسه‌ی گێڕاوه سزای پاره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
له وان تێكڕای ژماره‌ی توشبووانی په‌تاكه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٤٧٨ كه‌س و، ژماره‌ی ئه‌وانه‌شی نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه گه‌یشتووه‌ته ٣٧٨ كه‌س، هه‌روه‌ها ١٨ هه‌زار كه‌سیش له كه‌ره‌نتینه‌دان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.