بەهۆی کهوتنەخوارەوەی بەردێک شوانکارێک گیانی لەدەست دا لەسنوری ڕواندز.
شەوی ۲٦/۲٥ ـ ٥ ـ۲۰۲۰ ئاگەدارکراین کەوا شوانکارێکی بەناوی (ب . م . ش) تەمەن 13ساڵانە قوتابی پۆلی ٦ی بنهڕتیيه خەڵکی گوندی وارەکەونی سەر بەقەزای ڕواندزە، لەگەل مامی دابووە لەچیای هەندرێن . بەهۆی جموجۆلی ئاژەلان بوەتە هۆی هاتنە خوارەوەی چەند بەردێک لەشاخ وە یەکێک لەبەردەکان بەر سەری ناوبراو کەوتوە وبۆتە هۆی گیان لەدەست دانی ناوبراو.
و لەهەمان کاتدا بنکەی بەرگری شارستانی رواندوز بەسەرپەرشتی رائد ئاری جانگیر و بەهاوکاری کەس وکار وهاولاتیانی خوبەخش گەیشتنە شوێنی رووداو وپاش نزیکەی ۳ کاتژمێر لەگەران بەدوای تەرمی ناوبراو توانرا تەرمی ناوبراو بدۆزنەوە و رەوانەی پزیشکی دادی لە سۆران بکەن بۆ زانینی هۆی راستەقینەی مردنی ناوبراو.
راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.