مسته‌فا كازمی، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، فه‌ریق روكن قه‌یس محه‌مداوی بۆ فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا راسپارد.
له‌وباره‌وه گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان، عه‌مید یه‌حیا ره‌سول به ئاژانسی هه‌واڵیی فه‌رمی عێراق رایگه‌یاندووه كه فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، مسته‌فا كازمی، فه‌ریق روكن قه‌یس محه‌مداوی له شوێنی لیوا روكن عه‌بدولحوسێن ته‌میمی بۆ فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا راسپاردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌یشدا كه لیوا روكن عه‌بدولحوسێن ته‌میمی ره‌وشی ته‌ندروستی تێكچووه، بۆیه فه‌ریق روكن قه‌یس محه‌مداوی بۆ فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا راسپێردراوه.
له كانوونی یه‌كه‌می ساڵی رابردوودا، لیوا روكن عه‌بدولحوسێن ته‌میمی كرابووه، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.