به‌شی پێشبینی له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، روونكردنه‌وه‌یه‌كی پێویستی ده‌رباره‌ی دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رماو تێگه‌یشتنێكی هه‌ڵه له هه‌ندێ له ده‌زگاكانی راگه‌یاندندا بڵاوكرده‌وه كه تیایدا هاتووه..
دوابه‌دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی پێشبینیمان بۆ نزمبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما بۆ 11 تا 12 و گه‌یشتنی بۆ ژێر 10 پله‌ی سیلیزیی بۆ ناوچه شاخاوییه‌كان و 15 پله بۆ سه‌نته‌ری شاره‌كان، به داخه‌وه، پێده‌چێ (لێكتێنه‌گه‌یشتن) ێك روویداوه‌و چه‌ند ده‌زگایه‌كی به‌ڕێزی راگه‌یاندن به هه‌ڵه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ راپۆرتی (به‌شی پێشبینی) و لێدوانی (ئه‌ژی چه‌تۆ حه‌سه‌ن) به‌رپرسی به‌شی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كامانیان كردووه به‌وه‌ی كه پله‌كانی گه‌رما بۆ (ژێره‌وه‌ی سفری سیلیزیی) داده‌به‌زێ، كه ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌یه‌و زانیارییه‌كه دروست نییه، به‌ڵكو (به‌شی پێشبینی) له بڵاوكراوه‌كه‌یدا به روونی ئاماژه‌ی به (ژێر 10 پله‌ی سیلیزیی) نه‌وه‌ك (ژێره‌وه‌ی سفری سیلیزیی)، چونكه پله‌كانی گه‌رما له هه‌رێمی كوردستان و له‌و كاته‌ی وه‌رزی ساڵدا ناگاته ئاستی پله‌كانی ژێره‌وه‌ی سفری سیلیزیی، بۆیه، تكا ده‌كه‌ین كه‌وا ده‌زگاكانی راگه‌یاندن به وردیی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بڵاوكراوه‌و لێدوانه‌كانمان بكه‌ن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.