میدیاكانی سعوودیه بڵاویانكرده‌وه كه له‌چوارچێوه‌ی سووككردنی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه‌كانی تایبه‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتووه، مزگه‌وته‌كان له‌و وڵاته به رووی نوێژخوێناندا ده‌كرێنه‌وه كه ماوه‌ی دوو مانگه داخراون.
له‌وباره‌وه ئاژانسی هه‌واڵیی فه‌رمی سعوودیه بڵاویكرده‌وه كه بڕیاردراوه له ٣١ی ئه‌م مانگه‌وه تا ٢٠ی مانگی حوزه‌یرانی داهاتووه، مزگه‌وته‌كان به رووی نوێژخوێنانه‌دا بكرێنه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌یشداوه كه هه‌ڵپه‌ساردنی ئه‌نجامدانی عه‌مره و سه‌ردانیكردنی مزگه‌وتی نه‌به‌وی له مه‌دینه‌ی منه‌وه‌ره و گه‌شته ئاسمانییه‌كان بۆ ده‌ره‌وه به‌رده‌وام ده‌بن، به‌ڵام نوێژه‌كانی هه‌ینی و به‌كۆمه‌ڵ له مزگه‌وتی حه‌رام له شاری مه‌ككه به‌پێی رێوشوێنه‌كانی خۆپارێزی ئه‌نجام ده‌ده‌رێن.
ئاژانسی ناوبراو باسی له‌وه‌شكرد كه له رۆژی پێنجه‌شه‌ممه‌ی داھاتووه، رێوشوێنه‌كانی تایبه‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا په‌یوه‌ست قه‌ده‌غه‌كردنی ھاتوچۆ، چالاكییه بازرگانی و ئابوورییه‌كان له سعوودیه سووك ده‌كرێن.
له ١٧ی ئاداری رابردوو، حكوومه‌تی سعوودیه له‌چوارچێوه‌ی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه‌كانی تایبه‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، مزگه‌وته‌كانی به‌رووی نوێژخوێنانه‌دا له‌و وڵاته داخست.
تا ئێستا له سعوودیه، ٧٤ هه‌زار و ٧٩٥ كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون كه ٣٩٩یان گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٤٥ هه‌زار و ٦٦٨ی دیكه‌یش چاكبوونه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.