له ئێران ٥٧ كه‌سی دیكه به‌هۆی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان له‌ده‌ستدا، به‌وه‌یش كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان به‌و په‌تایه گه‌یشته حه‌وت هه‌زار و ٥٠٨ كه‌س و، ژماره‌ی توشبووانیش به‌رزبووه‌وه بۆ ١٣٩ هه‌زار و ٥١١ كه‌س.
به پێی ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمی ئێران، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئه‌و وڵاته، كیانوش جیهانپور، ئاشكرایكردووه كه له ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ٥٧ كه‌سی دیكه‌ی به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
جیهانپور ئاماژه‌ی به‌وه كرد كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان به كۆرۆنا له وڵاته‌كه‌ی گه‌یشتووه‌ته حه‌وت هه‌زار و ٥٠٨ كه‌س و، ژماره‌ی تووشبووانیش به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ١٣٩ هه‌زار و ٥١١ كه‌س.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران جیهانپور، باسی له‌وه كرد كه باری ته‌ندروستیی دوو هه‌زار و ٥٦٧ تووشبووی په‌تاكه ناجێگیره و، تا ئێستا ١٠٩ هه‌زار و ٤٣٧ تووشبووی ڤایرۆسه‌كه دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر چاكبوونه‌ته‌وه.
یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له ئێران له ١٩ی شوبات له پارێزگای قوم تۆماركرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.