وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا ده‌ڵێت : له‌كاتی ئێستادا هیچ بڕیار و پێشنیارێك بۆ درێژكردنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ نییه
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ....
له چه‌ند ده‌زگایه‌كی میدیایی لێدوانێك له‌سه‌ر ناوی به‌ڕێز وه‌زیری ته‌ندروستی بڵاوكرایته‌وه گوایه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ درێژده‌كرێته‌وه.
لێره‌وه هاووڵاتیان و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه‌وا هیچ بڕیار و پێشنیارێكی له‌وشێوه‌یه له ئارادا نییه و هیچ لێدوانێكی له‌م جۆره نه‌دراوه، به‌ڵكو له‌كاتی پێویست و هه‌ر ڕه‌وشێكی نوێ به‌هه‌ماهه‌نگی لێژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆڕۆنا به فه‌رمی ڕێنمایی پێویست و ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی ڕاده‌گه‌ینرێت.
جارێكی تر داوا له هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست ده‌كه‌ینه‌وه كه باپه‌ندی ڕێنماییه‌كانی ته‌ندروستی بن بۆ ڕێگه‌گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19.
سه‌لامه‌تی بۆ هه‌موو لایه‌ك.
وته‌بێژی، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
26 ئایار 2020
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.