وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: له به‌رده‌وامی پشكنینه‌كان و گه‌ڕان به‌دوای گومانلێكراوان و تووشبووان، دوو تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 له پارێزگای ھه‌ولێر ده‌ستنیشانكران.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌ڵێت: تووشبووه‌كان بریتن له پیاوێكی ته‌مه‌ن ٣٨ ساڵ دانیشتووی گوندی (ابو جرده)ی سه‌ر به ناحیه‌ی گوێڕ كه نیشانه‌كانی نه‌خۆشی ھه‌بووه، تووشبووی دووه‌ميش پیاوێكی ته‌مه‌ن ٢٩ ساڵ، دانیشتووی ناحیه‌ی عه‌نكاوه‌یه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.