Erbil 38°C ھەینی 11 تشرینی یەکەم 17:26

هەواڵی کردنەوەی هاتوچۆی گەشتیاری ڕەتدەکرێتەوە

لە سنووری حاجی ئۆمەران
کوردستان TV
#7
100%


وتەبێژی کۆمەڵگەی سنوری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ڕەتی دەکاتەوە کە سبەی 27_5_2020 هاتووچۆی گەشتیاری لەنێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران لە مەرزی حاجی ئۆمەران ئاسایی ببێتەوە.

سیروان حوسێن، وتەبێژی کۆمەڵگەی سنوری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: ئەو هەواڵانەی باس لە کردنەوەی بواری گەشتیاری لە مەرزی حاجی ئۆمەران دەکەن، دوورن لە ڕاستی و تا ئێستا هیچ بڕیار و ڕێنماییەک لەمبارەیەوە بۆ ئێمە نەهاتووە.

سیروان حوسێن راشیگەیاند: پێشتر چەند ڕێنماییەکی نوێ بۆ ئێمە هاتبوو، سەبارەت بەو گەشتیارانەی بەهۆی بڕیارەکانی وەزارەتی ناوەخۆ و ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆڕۆنا، لە سنووری ئێران گیریان خواردبوو، بەپێی چەند ڕێنماییەکی نوێ بەڕێگای مەرزی حاجی ئۆمەرانەوە دەگەڕانەوە هەرێمی کوردستان، بەڵام ئەم ڕێنماییانەش تا ڕێکەوتی 1_6_2020 ڕاگیراون.

پ: كه‌ریم سمكۆ

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.