بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی کەرکووک رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە دوو توشبوی کۆرۆنا لە شارەکەدا چاکبونەتەوە و کۆی ئەوانەی چاکبونەتەوە گەیشتە 69 کەس.
زیاد خه‌له‌ف به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی كه‌ركووك رایگه‌یاند كه دوو تووشبووی به ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاری كه‌ركووك چاكبوونه‌ته‌وه و ئێستا ته‌نها تووشبوویه‌كی كۆرۆنا له ناوه‌ندی چاره‌سه‌ری تووشبووانی كۆرۆنا له ژێر چاودێری پزیشكدا ماوه‌ته‌وه و خه‌ڵكی پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددینه.
ناوبراو روونیشیكردووه‌ته‌وه كه تا ئێستا 72 تووشبووی كۆرۆنا له كه‌ركووك تۆماركراوه و 69 چاكبوونه‌ته‌وه و دوو تووشبووی كۆرۆناش له كه‌ركووك گیانیان له ده‌ستداوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی كه‌ركووك راشیگه‌یاندووه كه ته‌نها نۆ كه‌س كه له‌ده‌ره‌وه‌ی عێراق هاتوونه‌ته‌وه له كه‌ره‌نتینه‌كانی كه‌ركوودا ماونه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.