Erbil 38°C ھەینی 11 تشرینی یەکەم 17:23

هێزێکی زۆر له‌ سوپای عێراق ڕەوانەی سنووری پارێزگای کەرکووک کرا

لە دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر بە بەردەوام خەریکی زیادکردنی ھێزی سەربازیە
کوردستان TV
#7
100%


به‌بیانووی زیادبوونی چالاکی تیرۆرستانی داعش هێزێكی کە پێکھاتووە لە فرقەی 9ـی زرێپۆشی سوپای عێڕاق ڕەوانەی سنوری پارێزگای کەرکووک و دیالە کران.

په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: کەمێک پێش ئێستا هێزێكی سوپای عێراق گەیشتە سنوری شارۆچکەی داقوق و لە چوارریانى گوندی (حەفتەغار) جێگیرکران .

حکومەتی عێراق لە دوای خیانەتی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017  بە بەردەوام خەریکی زیادکردنی ھێزی سەربازیە لە شاری کەرکووک و دەوروبەری و ئێستا لە ناوخۆی کەرکووک بەدەر لە ھێزی پۆلیسی خۆجێی

1.دوو فیرقەی پۆلێسی فیدراڵی فیرقەی پێنج وشەش.

2.دوو لیوای حەشدی شەعبی لیوای ١٦ ولیوای ٥٧ .

3. زیاتر لە ھەزار چەکداری حەشدی عەشایری.

 4.لیوایەک لە فرقەی ١١ سۆپای عێراق لە داقوق

5.ھێزیەکی تایبەت لە فەرقەی ٩ زەرپۆشی سۆپای عێراق لە داقوق.

لە ناوخۆی کەرکوکیش بیجگە لە پۆلیسی ناوخۆ ی کەرکوکئەم ھێزانەی لێيه‌

6. لێوای ٦١ تایبەت بە سەرۆک وەزیران. 2. فوجی کەرکوکی دژە تێرۆری عێراق و ھێزی تایبەتی (قوات خاسە).

7. ھەواڵگری کەرکوک.

8. قوات سوات کەرکوک.

9 هێزه‌كانى .ئەمنی وەتەنی.

10. دەزگای موخابەراتی کەرکوک.

11.استخبارات حەشدی شەعبی کەرکوک.

12. فه‌رمانده‌یى ئۆپه‌راسیۆنى کەرکوک

13.بێجگە لە پۆلیسی ئامادەی کەرکوک وپۆلیسی فریاکەوتنی کەرکوک

سەرباری ئەم ھێزانە داعش كرده‌وه‌ى تێرۆرستی ئەنجام دەدات وبەردەوامە

 

پ: هه‌ڵو جه‌باری

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.