گوته‌بێژی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یاند: شوێنەکانی گەشتیاری بەرووی هاووڵاتییان و گەشتیاران دەکرێنەوە.
نادر روستی گوته‌بێژی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان له لاپه‌ری تایبه‌تی خۆی فیسبووك نووسیوویه‌تی: 27ی ئایار، قەدەغەی هاتووچۆی نێوان شارۆچکەکان نامێنێ و دۆخەکە وەک پێش جەژن ئاسای دەبێتەوە و شوێنەکانی گەشتیاری بەرووی هاووڵاتییان و گەشتیاران دەکرێنەوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد هاووڵاتییان لە سنووری یەک پارێزگا دەتوانن سەردانی شوێنەکانی گەشتیاری بکەن، ئەگەر بارودۆخی تەندروستی مەترسی زیاتری لێ نه‌كه‌وێته‌وه سەر چاوەڕوان دەکرێ لە ئایندەیەکی نزیک هاتوچۆی گەشتیاری لە نێوان پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانیش ئاسای بێتەوە.
هیوادارین سەرجەم شوێنەکان و هاووڵاتییان پابەندی رێنماییەکانی تەندروستی بن، چونکە مەترسی کۆرۆنا بەردەوامە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.